ژمارەیەک خێزانی داعش لەڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕەوانەی نەینەوا دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

هێزەکانی سوریای دیموکرات ژمارەیەک ژن و منداڵی خێزانەکانی ڕێکخراوی چەکداری داعشیان ڕادەستی کۆماری ئۆزباکستان کردەوە و بەرپرسێکی عێراقیش ئاشکرایکرد، 100 خێزانی دیکەی داعش نێردراونەتە پارێزگای نەینەوا لەعێراق.

لایخۆیەوە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، 24 ژن و 68 منداڵی خێزانی داعش کە لەکەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا بوون، ڕادەستی حکومەتی ئۆزباکستان کراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە باقر جەبەر زوبێدی، وەزیری پێشووی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، 100 خێزانی داعش لەکەمپی هۆلەوە گوێزراونەتەوە بۆ کەمپی جەدعە لەنەینەوا، وتیشی: خێزانەکان پێکهاتوون لە 700 کەس و ئەم هەنگاوەش بەبێ هیچ پلانێکی پێشوەختە جێبەجێکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە چەکدارانی داعش لەناوچە جیاجیاکانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاوتر هێرشەکانیان ئەنجامدەدەن و لەدوایین هەوڵیشیاندا شەوی ڕابردوو هێرشیانکردەسەر چەند ناوچەیەکی جیاجیای پارێزگای دیالە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا