جارێکی دیکە دانوستانی هێزەکانی ئاسایش و ڕژێمی سوریا شکستیهێنا

پۆڵەتیک پرێس

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەربە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، بۆ جاری دووەم لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا، دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا شکستیهێنا.

ڕۆژی هەینی هێزەکانی ئاسایشی سەربە ئیدارەی خۆسەری ئەوەیخستەڕوو، بەهۆی ڕوسیاوە لە قامیشلۆ هەتا بەیانی ڕۆژی شەممە ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە.

لەوبارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، دانوستانەکانمان لەگەڵ حکومەتی سوریا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک بەهۆی ناڕەزایی بەشێک لەلایەنەکانی ناو ڕژێمی سوریا.

هاوکات، بڕیاریاندا هەتا سبەی یەکشەممە لەئاگربەست بەردەوامبن بەمەبەستی دانوستان و دانانی چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بەو پشێوییانەی لەمدواییانەدا لەگەڵ ڕژێمی سوریا لەقامیشلۆ دروستبوو.

لەئێوارەی سێشەممەی ڕابردووەوە، شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی سەربە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی سەربە ڕژێمی سوریا لەشاری قامیشلۆ لەڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک