پێکدادانی هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی سەربە ڕژێمی ئەسەد بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

هێشتا شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی سەربە ڕژێمی سوریا لەشاری قامیشلۆ بەردەوامە و تا ئێستاس چەندین بریندار و کوژراو هەیە.

لێکدانەوەکان لەبارەی هۆکاری شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەو دوو هێزە کە لەشەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە زۆرن، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەهێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێن، چەند هێزێکی سەربە ڕژێمی سوریا هێرشیان کردووەتەسەر خاڵێکی پشکنینی ئاسایش و لەوەوە شەڕ دەستیپێکردووە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک شەڕ و پێکدادانەکان بوونەتەهۆی کوژرانی ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش و برینداربوونی چەند ئەندامێک لەبەرەی هەردوو هێز.

جێیباسە لەم جۆرە ڕووداوانە چەندینجارە لەشاری قامیشلۆ دووبارەدەبنەوە، کە یەکێکە لەگرنگترین شارەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و بەشێک لەناوچەکانیشی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا