لە هەولێر 11 شوێن داخران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، كە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكان، رۆژی دووشەممە 11 شوێنیان داخستووە كە پێكهاتوون لە كافتریا و ڕێستۆرانت و ماركێت و ئارایشگە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: رۆژی دووشەممە 10_7_2023 تیمەكانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراك لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر بە هەماهەنگی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، 11 شوێنیان داخست كە پێكهاتبوو لە كافتریا، ڕیستوڕانت، ماركێت، ئاریشگە.

سەبارەت بە هۆكاری داخستنی ئەو 11 شوێنە، ئاماژەی بەوە دا، دوای ئەوەی كە تیمەكانی چاودێری تەندروستی سەردانی كردن و ئاگادار كراونەتەوە، دەركەوت دوور لە ڕێنماییەكانی تەندروستی و بێ مۆڵەتی تەندروستی كاریان كردووە و پابەند نەبوونە بۆیە داخرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا