پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەسەر پشکی پارێزگای بەسڕە ڕایگەیاند، بەنیازە لەبەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵی تانە لە دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی ئەندامانی کوتلەی سەدر بدات.
زەرغام مالکی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا وتی، “لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی تانە دەدەم لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی خوشک و برایانی کوتلەی سەدر، بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ پڕۆسەی سیاسی و خزمەتکردنی عێراق و گەلە ئارامگرەکەی”.
ڕۆژی یەکشەممە موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە ئەندامانی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق کرد، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکانیان ڕادەستی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان بکەن.