بەشێوەیەکی لەناکاو تورکیا ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی لەهەرێم ڕاگرت

پۆڵەتیک پرێس

غەیاس سورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی تورکیا بەهۆی کوژرانی ژمارەیەک لە سەربازەکانی لەهەرێم شکستیهێنا.

غەیاس سورچی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لەشەشەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم، بەشێوەیەکی لەناکاو ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی ڕاگرت و وتی: هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ شکستی هێزەکانی تورکیا لەدوای کوژرانی ژمارەیەک لەسەربازانی لەهەرێم.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا ساڵانێکە دەستیگرتووە بەسەر نزیکەی 500 گوندی بەجێهێڵدراوی هەرێم و ئەم ئۆپەراسیۆنانە سەربازییانەی نوێ نین.

غەیاس سورچی ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسیارێتی ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵیدایە و پێویستە خۆی بەرگرییان لێبکات، وتیشی: حکومەتی فیدڕاڵی زۆر ئامرازی هەیە دەتوانێت وەک فشار دژی تورکیا بەکاریبهێنێت بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتەکە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە تورکیا هێزەکانی لەچەند ناوچەیەکی باکوری هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە و هەینی ڕابردووش بە شێوەی ئاسمانی و زەمینی هێرشی كردە سەر ناوچەكانی ئاڤاشین و مەتین لە سنوری پارێزگای دهۆك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا