سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە و داوایەكی بەپەلەدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی زیندانیكراوی هەدەپە لە پەیامێكدا داوا لە گەنجان دەكات ماڵ بەماڵ و گوند بە گوند بگەڕێن و دەڵێت: با لە خولی یەكەمدا كۆتایی پێبهێنین.

سەلاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: تەنها بەوە مەوەستن لە سۆشیال میدیاوە چالاكییەكانی هەڵبژاردن ئەنجامبدەن.
دەشڵێت، لەسۆشیال میدیاوە ناتوانن قەناعەت بە هیچ كەسێك بكەن، هەتا 14ی ئایار ماڵ بە ماڵ و گوند بە گوند بگەڕێن، سەردانیان بكەن، تەوقەیان لەگەڵ بكەن و لە ئامێزیان بگرن. بەتایبەت خوێندكارانی زانكۆ پێویستە ئەم هەفتەیە بە چڕوپری كاربكەن.

دەمیرتاش جەخت دەكاتەوە، یاڵڵا گەنجینە، با لە خولی یەكەمدا كۆتایی پێبهێنین.

راپرسی كۆمپانیاكانی توێژینەوە دەربارەی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیی و پەرلەمانییەكەی توركیا كە بڕیارە لە 14 ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت بەردەوامییان هەیە. بەپێی ئەنجامی تێكڕای كۆمپانیا دیارەكان كە لە دوو مانگی رابردوودا ئەنجام دراون، كەمال كڵچدارئۆغڵو، كاندیدی هاوپەیمانی میللەت 47٪ی دەنگەكان بەدەستدەهێنێت و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری ئێستا و كاندیدی هاوپەیمانی جومهوریش 45.7٪ی دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. بەم جۆرەش هیچ كام لە كاندیدەكان ناتوانن لە خولی یەكەمدا سەربكەون و هەڵبژاردنەكە دەچێتە خولی دووەم.

پێشتر سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندبوو كە دەنگ بە كەمال كڵچدار ئۆغڵۆ دەدات بۆ سەرۆككۆماری توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا