پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەنگاوە بۆ گونجاندنی پرۆگرامەکانە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم و پێداویستییەکانی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان و دانانی بەرنامەی کار بۆ چۆنیەتی دەستپێکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی ئەنجامدانی گۆڕانکاری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و بەرزکردنەوەی کوالێتى خوێندن و گۆڕینى پڕۆگرامەکانى خوێندن بە جۆرێک لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و پێشهاتەکانى دونیا و پێویستى بازاڕى کار بگونجێت و دەرفەتى هەلى کار بۆ دەرچووان بڕەخسێنێت.
ئامانج عەبدوڵڵا سەعید راوێژكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرپەرشتیاری پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندنی كۆڵیجە پزیشكییەكان وتیشی،”پرۆژەی پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن لە سەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆكانی هەرێم، پرۆژەیەكی گشتگیر و گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵایە، بۆ زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی خوێندن و بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندن لەسەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆكانی هەرێم لەپێناو ئەوەی كە پرۆگرامی خوێندن زیاتر ببەستینەوە بە بازاڕی كار، هەروەها وابێت كە لەگەڵ رەوتی پێشكەوتنە جیهانییە زانستی و پزیشكی و تەكنەلۆجییەكانی ئەمڕۆدا بگونجێت كە بەردەوام و بە خێرایی و بەبێ وچان چرك بەچركە لە پێشكەوتن و گۆڕانكاری نوێدایە.”