تەندروستی عێراق: ماسك ببەستن و دەرگاو پەنجەرەكانتان دابخەن

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری لە زیانەكانی گازە ژەهراوییەكەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا، گازەكە دەگاتە عێراق، داواش دەكات، هاوڵاتیان ماسك ببەستن و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان دابخەن.

فەرمانگەی هۆشیاری و راگەیاندنی ژینگەیی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەانراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەند كاتژمێری داهاتوو گازە ژەهراوییەكەی ئیتاڵیا دەگاتە ئاسمانی عێراق و وڵاتانی ناوچەكە، بۆیە رێنمایی خەڵكی دەكەن ماسك ببەستن و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكان دابخەن.

داواش دەكات، هاوڵاتیان پشت بە ئامێری هەوا گۆڕكێ ببەستن و سەری تانكی ئاو خواردنەوەكانیان دابخەن تاوەكو گازەكە تێكەڵی ئاوی خواردنەوە نەبێت.

ماوەی دوو رۆژە بەرپرسانی كەشناسی لە هەرێم و عێراق هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی گازی ژەهراوی دەدەن كە سەرچاوەكەی دوورگەیەكی ئیتاڵیایەو ژەهراوییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا