پلاسخارت و وەزیری دەرەوەی ئێران كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عێراق بە سەردانێك گەیشتە تاران و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبوەوە.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، بڵاویكردەوە، جینین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 30_7_2023 بە سەرۆكایەتی شاندێك گەیشتە تاران لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوللەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوەوە و لەسەر پرسە جۆربەجۆرەكان وتوێژ دەكەن.

میدیاكانی ئێران باسیان لە ناوەڕۆكی سەردانەكەی پلاسخارت نەكردوە، بەڵام ئەوە دوەمین سەردانیەتی بۆ تاران ئەنجامی دابێت، لە سەردانی یەكەمیدا لەگەڵ عەلی ئەكبەر ویلایەتی، راوێژكاری ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبوەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا