پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق ئاشكرایكرد، عێراق سیستمی بەرگری ئاسمانی بەهێز دەكات و لەو چوارچێوەیەدا دوو سیستمی ڕاداریان بۆ چاودێریكردن و پاراستنی ئاسمانی عێراق كڕیوە و گەیشتونەتە عێراق و بەمزوانە سێ راداری دیكەش دەگەن.
فەریق ڕوكن مەعن سەعدی، فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند: دوو سیستمی راداریان كڕیوە و گەیشتونەتە عێراق و لە پارێزگاكانی دیوانیە و ئەنبار دانراون.
وتیشی، دوو سیستمی دیكە بەمزووانە دەگەن و لە نەینەوا و بەسرە دادەنرێن، هەوەرها سیستمێكی راداری ئەمریكاش دەگات و لە پارێزگای كەركوك جێگیر دەكرێت، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سیستمە توانای بەرگری ئاسمانی عێراق زیاد دەكات و عێراق هەوڵدەدات بگاتە ئاستی وڵاتانی پێشكەوتوو لە بەرگری ئاسمانیدا.