عێراق ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌ له‌ توشبووانی كۆرۆنا

پۆڵەتیك پرێس

عێراق بە 25هەمین وڵات دەستنیشانكراوە لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی بەرزترین ئاستی حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا تۆماركراوە، بەشێوەیەك حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان تیایدا گەیشتووەتە زیاتر لە 15 هەزار كەس.

بەپێی ئەو ڕیزبەندیەی ئەنجامدراوە لەدوای عێراق ئوردن لە 34هەمیندایەدایە لەسەر ئاستی جیهان، كە رێژەی توشبوون 689 هەزار و 482 حاڵەت بووە، هەروەها شانشینی لە پلەی 44دایە لە ڕووی ژمارەی قوربانیانی ئەو نەخۆشییە كە زیاتر لە هەشت هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەوەیش لوبنان پلەی 39هەمینی لە ریزبەندیەكە بەركەوتووە.

هەر بەپێی زانیاریەكانی ریزبەندیەكە، مەغریب پلەی 40 لەسەر ئاستی جیهان و ئمارات 41مین وڵاتە كە زیاتر لە 15 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە مردوون، دواتر سعودیە و تونس، فەلەستین و كوەیت هاتووە لە ریزبەندیەكەدا، كۆتا وڵاتیش پلەی 10 یەمی جیهانی عەرەبییە لە ڕووی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ شاری کۆڤی دەژین میسرە، كە تیایدا زیاتر لە 12 هەزار كەس بەهۆی توشبوونیان بەكرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، وێڕای دابینكردنی چەند جۆرێكی ڤاكسین، بەڵام بەپێی ئامارەكانی تەندروستی رۆژ بەرۆژ توشبوون بەكۆرۆنا و ژمارەی گیانلەدەستدان لە بەرزبوونەوەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا