شەش كەسی سەر بە داعش لەنەینەوا دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس:
دەزگای هەواڵگری عێراق، كە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە، دەستگیركردنی شەش كەسی راگەیاند، كە ئەو كەسانە سەر بەرێكخراوی داعش بوون.

دەزگاكە راشیگەیاند، ئەو شەش كەسە لەناوچەیەكی باكووری پارێزگای نەینەوا دەستگیركراون، كە ئەو مادەشی پێی دەستگیركراون، مادەی چواری تیرۆرە.

ئەو كەسانەی دەستگیركراون، پەیوەندییان بەچەند دامەزراوەیەكی داعشەوە هەبووەو سەرجەم دەستگیركراوانیش پێشتر تۆمەتباركراون بەئەنجامدانی چەند تاوانێك.

دوای دەستگیركردنی ئەو كەسانەش دەست بەلێكۆڵینەوە كراوەو بڕیارە دوای لێكۆڵینەوەكان رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا