پۆڵه‌تیك پریس:
سه‌رئه‌نجام حكومه‌تی عێراق دوای سێ ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی په‌سه‌ند كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021ـی عێراقی په‌سه‌ند كرد، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی شه‌ممه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه ده‌ستیپێكرد و زیاتر له 24 سه‌عات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و سێ ڕۆژه‌دا له‌كۆبوونه‌وه‌دا بوو.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا دیارنییه ئاخۆ پڕۆژه‌یاساكه به‌و شێوه‌یه تێپه‌ڕێندرا كه چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو وێنه‌یه‌كی بۆ میدیاكان دزه‌یپێكرا، یاخود گۆڕانكاریی تیادا كراوه.
له ڕه‌شنووسه دزه پێكراوه‌كه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق 150 ترلیۆن دینار خه‌رجییه‌كان بوو، هه‌روه‌ها 91 ترلیۆن دینار داهات و 58 ترلیۆن دینار كورتهێنان بوو.