کازمی هەوڵ بۆ بنیادنانەوەی بەغدا دەدات

ئەم بابەتە 18 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای ئامادەکردنی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی کرد بۆ بنیادنانەوەی بەغدای پایتەختی عێراق.

رۆژی شەممە، کازمی پەیامێکی ئاراستەی ئەمینداری بەغدا کرد بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بەئامادەبوونی راوێژکارانی نێودەوڵەتی بۆ بنیادنانەوەی بەغدا.

کازمی ئەم داوایەی لەمیانی ئەو هەڵمەتەدا کرد کە لەلایەن ئەمیندارێتی بەغداوە ئەنجامدرا و پاککردنەوە و چاککردنەوەی شەقامەکانی بەغدای لەخۆگرت.

مانگی ئابی رابردوو، مستەفا کازمی رایگەیاند، قایل نییە بەو دۆخەی بەغدای تێدایە و دەیەوێت هەڵمەتێکی گەورە بۆ بنیادنانەوەی بەغدا دەستپێبکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک