عێراق سێ ملیار دۆلار لە پارە سڕکراوەکانی ئێران دەگەڕێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاند، سێ ملیار دۆلار لە پارە سڕکراوەکانی ئێران لە عێراق گەڕێنراوەتەوە.

یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی عێراق و ئێران ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لە قەرزەکانمان لەلای عێراق گەڕاوەتەوە و بەشێک لەو پارەیەمان داناوە بۆ پێداویستی حاجییانی ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی گەڕاوەتەوە ئێران بە سێ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ئێران و عێراق پەیوەندییەکی بەرفراوانی ئابوورییان هەیە و لەسەر ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە پەیوەندییەکی نایابدان، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بڕێک پارەی ئێران لە بانکەکانی عێراقدا بەهۆی سزای ئەمریکاوە سڕکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا