پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوە حکومییەکانی یابان جەختیان لەوەکردەوە، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە وڵاتەکەیان تۆمارکراوە.
لایخۆیەوە حکومەتی یابان بڕیاریدا، ئەمڕۆ سێشەممە سنوورەکانی بەڕووی سەرجەم گەشتیارە بیانییەکاندا دابخات، لەپێناو بڵاونەبوونەوەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن.
لەدوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا گۆڕاوێکی دیکەی کۆرۆنا لە باشوری ئەفریقا دەرکەوت و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناوی ئۆمیکرۆنی لێنا، بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان رێکاری نوێیان گرتەبەر لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.