ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی گروپێکی دیکەی تیرۆرستی ڕاگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە بارەی دەستگیركردنی گروپێكی تیرۆرستی سەر بە داعش راگەیانراوێكی بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە قەزای بازیان لە هەندێ شوێنی گشتی دروشمی داعش دەنووسرێت و پاش ئەم رووداوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ژوری ئۆپراسیۆن پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی ورد.

ئەوەشهاتووە لە ماوەی كەمتر لە 48 سەعات زانیاری و بەڵگەی دروست لەسەر ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بەدەستكەوت و شوێن و ناسنامەی تیرۆریستان ئاشكراكران و خرانە ژێر چاودێری وردەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پاش رەزامەندی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە لە چوارئۆپراسیۆن و هەڵمەتی جیاجیادا هەر چوار تیرۆریستی تاقمەكە ( ر ، ج )، ( ر ، ج ، ح )، ( ئ ، س )، ( م ، ج ) لە رۆژی 27 ی ئابی 2022 كە بەرەگەز كوردن لە بازیان دەستگیركران.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پاش لێكۆڵینەوە بەپێی دانپێدانانیان تیرۆریستان مەرامیان بووە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن لە سنورەكە دژی دامەزراوەكانی حكومەت ئارامی لە خەڵك تێكبدەن لەبارەی ئەم دۆسێیەوە لێكۆڵینەوە بەردەوامە و لەبەر هەستیاری كەیسەكە هەندێ زانیاری بەنهێنی هێڵراونەتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا