وەزارەتی ئیتلاعات تۆڕێكی بەهائییەكان دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران دەڵێت، “تۆڕێكی گەورەی بەهائییان” هەڵوەشاندەوە كە دەستیان لە پشت كەمبوون و گرانبوونی نرخی هەندێك جۆری دەرمان هەبووە و ئەندامانی تۆڕەكە لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیر كراون.

رۆژی یەكشەممە، 13-08-2023 وەزارەتی ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، دوای ئەوەی هەندێك راپۆرت سەبارەت بە كەموكوڕی لە كەرتی دەرماندا بە تایبەت كەموكوڕی لە دابینكردنی هەندێك جۆری دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییە قورسەكان (وەكو كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا) و پەرەسەندنی كێشەكە لە هەندێك كاتدا، گەیشتنە وەزارەتەكەیان، ئەو وەزارەتە لێكۆڵینەوە لەبارەی كێشەكەوە خستە بەرنامەی كارەكانییەوە.

وەزارەتی ئیتڵاعات دەڵێت، لە لێكۆڵینەوەكاندا هێزەكانیان بەو ئەنجامە گەیشتن كە تۆڕێكی بەهائی بە پشتگیری دەستوەردانی دەرەكیی لە پشت رووداوەكانی كەرتی دەرمانە، بۆیە لە چەند ئۆپەراسیۆنێكدا ئەندامانی تۆڕەكە دەستگیركران و دەست بەسەر چەندین دەرمانخانە و كۆگای تایبەت بە دەرماندا گیراوە.

ئاماژە بەوەش كراوە كە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی ئیتڵاعاتەوە، نۆ ئەندامی سەرەكیی باندەكە بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراون و هەروەها دەستبەسەر 40 دەرمانخانە و كۆگادا گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا