پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزەکانی تورکیا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری، عەلی حەیدەر قایتان، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستانی شەهیدکرد.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویکردەوە، “دەزگای هەواڵگری تورکیا بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە هەرێمی کوردستان، عەلی حەیدەر قایتانیان شەهیدکرد”.
ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستەڕوو، پەکەکە هەواڵی کوژرانی ئەو سەرکردەیەی شاردووەتەوە لەپێناو پاراستنی مەعنەوییاتی ئەندامانی پارتەکە.
هاوکات، لاشەی عەلی حەیدەر قایتان لە شوێنێکدا نێژراوە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە سەرکردایەتی پەکەکە دەیزانن.