وەزیری ناوخۆی ئەمریكا تووشی كۆرۆنا بوو

پۆڵەتیك پرێس:
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە وەزیری ناوخۆی ئەمریكا دیڤید برنهارت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، بەو هۆیەشەوە خۆی كەرەنتینە كرد.

ئاژانسەكە، لەزاری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریكا بڵاویكردەوە، كە ئەنجامەكانی پشكینی وەزیری ناوخۆ برنهارت (51 ساڵ) ئەرێنی بووە بۆ تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

هەروەها بڵاویكردەوە، كە بەهۆی ئەوەوە پشكینین بۆ وەزیری ناوخۆی ئەمریكا كراوە، كە چەند نیشانەیەكی تووشبوونی بەڤایرۆسەكە هەبووەو دواتریش ئەنجامەكان تووشبوونەوەكەیان سەلماندووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەدوو رۆژی رابردووش مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا خۆی كەرەنتینە كرد، كە ترسی هەبووە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا