بڕیار رەشید: تەنیا بانكە فیدراڵییەكان رێگەپێدراون بۆ تەوتینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاسانكاری بكات بۆ ئەوەی بانكە حكومییەكانی عێراق بێنە ناو پڕۆژەی تەوتنیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئەوەی موچەخۆران بژاردەی زیاتریان لەبەردەستدا بێت.

بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رۆژی سێشەممە، لە دوای كۆبونەوەی فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێم كە ئیدارەی پڕۆژەی هەژماری من دەدەن، رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا ئێمە قسەمان لەسەر ئەوە كرد كە هەمو ئەو بانكانەی لە پڕۆژەی هەژماری مندان بانكی ئەهلین، لەكاتێكدا بانكە ئەهلییەكان متمانەیان كەمترە لای هاوڵاتیان. پرسیاری ئەوەمان كرد بۆچی رێگەنادرێت بانكە حكومییە عێراقییەكان لە هەرێمی كوردستان هەبن، لەكاتێكدا هەردو بانكی رەشیدو رافیدەین لارییان نییە لقەكانیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە.

بڕیار رەشید وتیشی، ئەگەر ئەو بانكانە لە كوردستان لقیان هەبێت  ئەوە بۆ موچەخۆران بژاردەیەكی زیاتریان لەبەردەست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەش لەكاتێكدایە كە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، تەنیا بانكە فیدراڵییەكان رێگەپێدراون بۆ تەوتینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا