پەرلەمانتارێكی یەكێتی: بڕیارێكی سەرۆكی حكومەت زیانی زۆر بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بارەی نرخی ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی دەنێرێت، پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بێ گفتوگۆ كردن و هەبوونی زانیاری پێویست لەسەر بابەتەكە بە نرخەكەی بەغداد ڕازیبوو.

لەوبارەوە دكتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: نەبونی هەماهەنگی لە نێوان سەردان و وەفدەكانی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانتارە كوردەكان لە عێراق ئەو هەوڵانەمان لەباردەبات و دواجار هاوڵاتیانی هەرێم دەبنەوە قوربانی.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: دوای دەستپێكی هەوڵەكانمان لە مانگی شەشەوە و چەندین سەردانی وەزیر و بریكاری وەزیر و بەرپرسانی تر لەم بابەتە و وێرای خراپی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و ناوەند بەدیاری كراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق، دواجار دوای بەردەوامبوون بۆ ماوەی چوار مانگ توانیمان عێراق رازی بكەین بە ناردنی 50 ملیۆن لیتر بۆ هەرێمی كوردستان.

دكتۆر بڕیار رەشید، ئەوەشی خستەڕوو، لە 10_10_2022 لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا قسەمان كرد بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتە و ناردنی دۆكومێنتی پێویست. لە18_10 ئەو نوسراوەیان بۆ ناردم كە لە 16ی 10 كۆمپانیای دابەش كردنی بەرهەمە نەوتییەكان ئاراستەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كردووە و نوسراوە 750 دینار بۆ هەر لیترێك. هەر زوو بە هەماهەنگی لەگەڵ حاكم سالار وەزیری دادی ئەو كات پەیوەندیمان كرد بە وەزیر و بریكاری وەزیر و دوای گفتوگۆیان وەك لیژنە لەسەر داوای ئێمە بڕیاریاندا كە لە750 دینار بۆ لیترێك بكرێت بە 500 دینار/ لیتر، واتە 50 ملیۆن لیتر كە بڕیار بوو بە 750 دینار بۆ هەر لیترێك بێت كرا بە 50 ملیۆن لیتر بۆ هەر لیترێك 500 دینار، ئەمە نەك جێی دڵخۆشی نەبوو بەڵكو زۆر جێی نیگەرانی ئێمە بوو، داواكاری ئێمە بۆ ئەوەبوو هەمان نرخی پارێزگاكانی تری عێراق بێت.

دكتۆر بڕیار باس لەوەش دەكات چەندین هەوڵیانداوە بۆ دابەزاندنی ئەو نرخە (500 دینار/لیتر) لە رێگەی پەرلەمان و بریكاری وەزارەتی نەوت و بەرزكردنەوەی داواكارییەكە بۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك كۆمار.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، لە هەوڵدا بووین بۆ ئەوەی ئەو نرخە هاوتا بكەین تاكو پێرێ 12_1_2023 كە بە داخەوە لە سایتەكانەوە وەك ئەوەی باسی دەستكەوتێكی گەورە بكەن، دەڵێن بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم 50 ملیۆن لیتری نەوتی سپی بە نرخی 500 دینار دابینكرد، هەمان ئەو بڕەی، كە یەكەم : ئێمە گەیاندمان بەو قۆناغە و دووەم: لە مانگی 10 ەوە قبوڵمان نییە لەبەر زۆری نرخەكەی لە چەندین رێگەی یاسایی و پەیوەندی حیزبی و شەخسی لە هەوڵداین بۆ هاوتا كردنی نرخەكەی لەگەڵ نرخی پارێزگاكانی تری عێراق بۆ 150 دینار واتە بەرمیلی 30 هەزار دینار.

دكتۆر بڕیار رەشید روونیشیكردەوە، دەبوو سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو ڕاستییە بێت كە بەم نرخە دەمانتوانی پێشتر وەریبگرین، بەداخەوە ئەم بڕیارەی سەرۆكی حكومەت هەوڵەكانی ئێمەی وەستاندو زەرەمەندی سەرەكی وەك هەمیشە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا