“حكومەتی هەرێم هەنگاو بۆ لە ناوبردنی قەوارەی هەرێم دەنێت”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، كاربەدەستانی حكومەتی هەرێم بە دەستی خۆیان هەنگاو بۆ بچوكردنەوە و لەناو بردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەنێن و ناتوانن بچوكترین مافی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە مووچەیە دابین بكەن.

هەورامان گەچێنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان كاربەدەستن وڵاتیان وێرانكرد، ئابورییەكەیان لاواز كرد و ناعەدالەتی و گەندەڵییان بەرپاكرد، ئیترچۆن باس لە پێشخستنی هەرێم دەكەن و خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیانی هەرێم دەكەن.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وتیشی: كاربەدەستانی حكومەتی هەرێم داهاتی هەرێمیان بۆ خۆدەوڵەمەندكردن و بەرژەوەندی خۆیان بەكارهێناوە بەڵام ئێستا كە دۆخەكە لەدەست دەرچووە ئامادەییان تێدا نییە ئەو پارانەی بردویانە و لێی سوود مەند بوون بیهێننەوە تا بۆ مەبەستی پێشخستی وڵات و دابینردنی مافەكانی هاوڵاتیان خەرجی بكەن.

باسی لەوەشكرد، رێكنەكەوتن لەگەڵ ناوەند و ناشەفافی لە دۆسیەی نەوت و داهاتەكانی هەرێم و گوێنەدان بەداوا رەواكانی هاوڵاتیان و مووچە خۆران ئەو كارەیە حكومەتی هەرێم بەرانبەر هاوڵاتیانی خۆی دەیكات و ئەوەش هەرێم لە ناو دەبات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا