پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هیچ پێشنیازێك بۆ داخستنی دەرگای قوتابخانەكان نییە جەختیشی كردەوە لەوەی سەرجەم مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن.
رۆژی یەكشەممە 7_11_2021، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: هیچ پێشنیازێك نییە بۆ داخستنی دەرگای قوتابخانەكان و دەبێت تا1_12_2021، مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن یان دەبێت هەفتانە پشكنین بكەن.
وەزیری تەندروستی ئەوەی خستەڕوو، هەموو مامۆستا و فەرمانبەران ئاگادار دەكەنەوە كە سەردانی سەنتەرەكانی پێدانی ڤاكسین بكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.