بڕیارێكی توند لە وەزارەتی رۆشنبیرییەوە بۆ كۆمپانیاكانی ریكلام

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی بەرهەمی فۆلكلۆر و هونەرمەندانی كورد لە ریكلامەكاندا و هەر كەناڵ و كۆمپانیایەك ئاواز و گۆرانی فۆلكلۆر بەكاربهێنێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرێتەبەر.

لە بڕیارەكەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە، بەپێی یاسای ژمارە (17) ی ساڵی 2020 ی یاسای مافی دانەر و مافە هاوسێكانی، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان خاوەندارێتی سەرجەم ئاوازە فۆلكلۆرییەكان دەكات كە خاوەنەكانیان دیارنین.

لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكەدا هاتووە، داواكارین بە راگرتنی سەرجەم ئەو ریكلامانەی كە گۆرانی و ئاوازی فۆلكلۆر و هونەرمەندانی نەتەوەكەمانی تێدا بەكارهێنراوە بۆ مەبەستی كاری بازرگانی.

لە خاڵێكی دیكەی بڕیارەكەدا هاتووە، لە رێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوەوە هەر كۆمپانیایەكی ریكلام و كەناڵێكی میدیایی ئاواز و گۆرانی فۆلكلۆر بەكاربهێنێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا