پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەی چوارشەممە بڕیارە دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجامبدرێت و بەگوێرەی پێشبینییەکانیش پێناچێت ژمارەی تەواوەتی پەرلەمانتاران بەشداری دانیشتنەکە بکەن.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە سەرکردایەتی شیعە کۆببنەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی کوتلەی گەورەی هێزە شیعەکان بکەن، بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەحمەد لەتیفی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، “چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر ئەوەی هەمان سیناریۆی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دووبارە نەبێتەوە و لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت”.
ڕۆژی شەممە بۆ جاری دووەم پەرلەمانی عێراق شکستیهێنا لە ئەجامدانی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق، بڕیارە سبەی چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و تا ئێستا دیار نییە ئایا دۆسیەی سەرۆککۆمار تێدەپەڕێندرێت یاخود جارێکی دیکە بەربەستی بۆ دروستدەکرێت.