دەستەی دەستپاكیی: 391 ملیاردینارمان گەڕاندووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاكیی عیراق ئاشكرایكرد، ساڵی رابردوو دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی 255 دۆسیەی تاوانكاری تۆماركردووە 101 دۆسیەیان تەسلیمی دادگا كراوە هەروەها توانیویانە 391 ملیار و 450 ملیۆن و 45 هەزار دینار و پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بگەڕێننەوە.

دەستەی دەستپاكی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە، رێگرییان كردووە كە 82 ملیار و 623 ملیۆن و 750 هەزار و 545 دینار و پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریكی و پارچە زەوییەك بە رووبەری دوو هەزار و 880 مەتر چوارگۆشە لە شوێنێكی نایابی پارێزگای دیوانییە بەهەدەر بچن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، 154 دۆسیە لێكۆڵینەوە تێیاندا بەردەوامە، ژمارەی ئەو راپۆرتە هەواڵدەرییانەی كە لەژێر لێكۆڵینەوە و بەدواداچووندان شەش راپۆرتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا