ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا بۆ روبەڕوبونەوەی روسیا رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

هەریەكە لە ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا رێككەوتنی نێوانیان بۆ دووبارە بەرەنگاربوونەوەی روسیا نوێكردەوە.

ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا رێككەوتنی خۆیان بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی دیالۆگی دوو قۆڵی هاوبەش لەسەر چین و پێكەوە كاركردن بۆ بەرهەڵستی كردنی هەڵسوكەوتی روسیا راگەیاند.

بەپێی رێككەوتنەكەی نێوانیان، واشنتن بەڵێنیداوە هاوپەیمانی خۆی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بگەڕێنێتەوەو لەگەڵ هاوبەشەكانی هەماهەنگی بكات، بەڵام ئیدارەی نوێی ئەمەریكا نایەوێت فشار بخاتە سەر هاوپەمانەكانی و ناچاریان بكات تا لەگەڵ ئەوان رووبەرووی روسیا ببنەوە.

هاوكات ئەوەشهاتووە، دواجار هەردولا لەسەر پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ رێككەوتوون و سزایان بەسەر بەرپرسانی چیندا سەپاندووە.

هەروەها، واشنتۆن و ئەوروپییەكان بەهەماهەنگی سزاكان دژی روسیا رێكدەخەن، ئەوەش دوای ئەوەی روسیا هەستا بە دەستگیركردنی سەركردەیەكی ئۆپۆزسیۆن ئەلێكس ناڤالنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا