روحانی داوای پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

حەسەن روحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە حکومەتی عێراق کرد دەستبەجێ ئەو ملیاران دۆلارەی لە بەغدا بلۆککراون رادەستی ئێران بکاتەوە.

رۆژی شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا روحانی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی راگەیاند، ملیاران دۆلاری ئیران لە بانکەکانی عێراقدا دەستیان بەسەردا گیراوە سەرباری پەیمانی چەندجارەی بەرپرسانی عێراق، هێشتا نەگەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران.

لەلایەکی دیکەوە روحانی وتی: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بەتایبەتی لە عێراق دەبێتەهۆی ناسەقامگیری ئەو وڵاتە و ئەمریکا رۆڵی ئاژەواگێڕانەی لە ناوچەکەدا هەبووە.

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە بەزوویی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکرێت تا ئاشتی و سەقامگیری بۆ عێراق و ناوچەکە بگەڕێتەوە.

لەبارەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق روحانی پیرۆزبایی لە کازمی کرد و ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کرد کە بوونەهۆی سەرکەوتنی ئەو سەردانە مێژووییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا