هەڤاڵ ئەبوبەكر: پێویستە هەولێر‌و بەغدا لەسەر هێرشەكانی توركیا لە سنوری سلێمانی بێنەدەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامی هەوڵەكانی بەرپرسانی سلێمانی بۆ وەستاندنی هێرشە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر شار و شارۆچكەو شوێنە گشتییەكانی ئەو پارێزگایە، بەڵام بەرپرسانی توركیا تا ئێستا وەڵامیان نادەنەوە، داواشدەكات هەولێرو بەغدا بێنە سەر هێڵ.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند: هەمیشە نیگەرانیمان لە هێرشە بەردەوامەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی گەیاندوەتە كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نیگەرانییەكانمان نەدراوەتەوە.

پارێزگاری سێلێمانی هەروەها وتیشی، كونسوڵخانەی توركیا دەزگایەكی دپلۆماسییەو هەمیشە دەڵێن نیگەرانییەكانتان دەگەیەنینە سەروی خۆمان، بەڵام بۆردومانەكانی توركیا سیاسی و سەربازی و ئەمنین، دەبێت حكومەتی هەرێم و عێراق بێنە سەر هێڵ.

لەماوەی سێ ڕۆژدا، فرۆكەی بێفرۆكەوانی توركیا سێ هێرشی لە سێ ناوچەی پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوەو بەهۆی ئەو هێرشانەوە، حەوت كەس كوژران چوار كەسی تریش برینداربون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا