پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان دواخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان بۆ ڕۆژی شەممە 27ی ئایاری 2023 دواخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاردرا ڕۆژی شەممە دەستبکرێت بە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان .

ئاشکراشی کرد، پێشتر بڕیاربوو سبەی پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023 گەنم لە سایلۆکان بۆ وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم بۆ ساڵی 2023 وەربگیرێت، بەڵام بەهۆکاری تەکنیکی و نەگەیشتنی سیدی لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕال بۆ سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، وەرگرتنی گەنم بۆ ڕۆژی شەممە دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا