پەرلەمانی عێراق كارنامەی كۆبونەوەكەی سبەینێی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی چوارشەممەی راگەیاند و لە كارنامەكەدا هاتووە خاڵی دووەم بریتیە لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار.

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی چوارشەممە 30ی ئادار، دانیشتنی پەرلەمان بە خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەست پێدەكات و دواتر خاڵی دووەم بریتی دەبێت لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، خاڵی سێیەمی دانیشتنەكەش بریتی دەبێت لە هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان عێراق.

رۆژی شەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق شكستی هێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەهۆی بایكۆتكردنی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی و چەند فراكسیۆنێكی دیكە.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەوان سبەی بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناكەن، وتیشی: وەكو یەكێتی پێمان وایە بەبێ‌ رێككەوتنی نێوماڵی شیعە و پێكهێنانی فراكسیۆنی زۆرینە هیچ حكومەتێكی داهاتوو سەرناگرێت، چونكە رێككەوتنی نێوماڵی شیعە رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر كۆی پرۆسەی سیاسی عێراق.

چاوەڕێدەكرێت بەهەمان شێوەی رۆژی شەممەی رابردوو پەرلەمان نەتوانێت پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار یەكلابكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا