لیرەی تورکی زیاتر دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە هۆی وتارێکی ئەردۆغانەوە، لیرەی تورکی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم دووبارە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئەمڕۆ 3ی کانونی دووەم ، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار دابەزیەوە بە شێوەیەک 100دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر، هەزار و 370 لیرەی تورکیە.

دابەزینی بەهای لیرە کاریگەری لەسەر ئابوری تورکیا دروست دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە ئەردۆغان لە وتارێکدا وتی ئابوری وڵات بەرەو قۆناغێکی باشتر دەبەن، هەرچەندە پلانیان هەبوو ڕێژەی هەناردە لە تورکیاوە زیاد بکەن بە دروستکردنی کەل و پەلی کوالیتی جیاواز، بەڵام تا ئێستا دیار نیە کەی نرخی لیرە جێگیر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا