چەند موشەکێکی ئێرانی لە نزیک فڕۆکەهەڵگری نیمیتز کەوتنەخوارەوە

ئەم بابەتە 42 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

تۆڕی میدیایی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاند، چەند موشەکێکی دوورمەودای ئێرانی لەنزیک کۆمەڵەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەمریکییەکانی نیمیتز کەوتوونەتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکانی فۆکس نیوز، موشەکە ئێرانییەکان بەشێوەیەکی مەترسیدار لە نزیک کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەمریکییەکە کەوتونەتە خوارەوە بەجۆرێک 100 میل لە کۆمەڵەی کەشتییەکانەوە دوور بوون.

لەوبارەیەوە، چەند بەرپرسێکی ئەمریکی باسیان لەوە کرد، یەکێک لە موشەکەکان لە دووری 20 میل لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز کەوتووەتە خوارەوە.

لەماوەی رابردوودا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پنتاگۆن”رایگەیاند، لەسەر رۆشنایی مەترسی هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی ئێران، کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتز لە ئاوی کەنداودا دەمێنێتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک