سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: لەمساڵدا بەرمیلێک نەوت بە 90 هەزار بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێنی پێداوین بۆ ئەمساڵ پلانی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا هەیە بە شێوازێکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەکاندا”.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، “وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێنی پێداوین نەوتی سەپی بەسەر ماڵاندا دابەش بکەن، بەڵام کێشەکە لەوەدایە دەترسین وەکو چۆن ساڵانی ڕابردوو بەڵێنەکەیان نەبردەسەر، بۆ ئەمساڵێس هەر بەو شێوەیە بێت”.

لەبارەی گرانی نرخی نەوت و غازیشەوە ئاماژەی بەوەکرد، “بازرگانەکان هەموو کاتێک بازاڕیان قۆرغکردووە و یاری بە نرخەکانەوە دەکەن، بۆیە پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێتەسەر خەت، بە بڕوای ئێمە ئەگەر چاودێری بکرێت و چەند ڕێکارێکی تر جێبەجێ بکرێت، ئەوا نرخی نەوت دادەبەزێت و کێشەی غاز چارەسەر دەبێت”.

جەختی لەوەش کردەوە، “ئه‌گه‌ر چاودێری نه‌كرێت و به‌عه‌داله‌تی دابه‌شنه‌كرێت وە چاودێری كارگه‌كانی غاز و كۆمپانیا نه‌كرێت، به‌دڵنیاییه‌وه کێشەی غاز ‌به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌رمان ئاماده‌كردووه‌ و ده‌یدەین‌ به‌ وەزارەتی سامانه‌ سروشتیه‌كان و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌زستاندا دروست نه‌بێته‌وه‌ وه‌كو ساڵی پار كه‌ هه‌بوو”.

لەبارەی نرخی بەرمیلێک نەوتیشەوە سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئاماژەی بەوەکرد، “لەمساڵدا بەرمیلێک نەوت بە 90 هەزار بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا