عێراق دەستگیرکردنى بەرپرسێکى باڵای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیرکردنی حەمدیە جاف، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) راگەیاند و دەڵێت”ئەو کاتەی بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکە بووە، بڕی زیاتر لە 90 ملیار دینار عێراقی زیانی بە ماڵی گشتی گەیاندووە.”
، دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیرکردنی حەمدیە جاف، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی عێراق بۆ بازرگانی ناسراو بە (TBI) راگەیاند و ئاشکرایکرد، هاوکات بووە لەگەڵ سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ وڵاتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، چونکە حەمدیە جاف هەڵاتبوو بۆ ئەو وڵاتە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، “دەستگیرکردنی حەمدیە جاف دوای تێوەگلانی دێت لە پرسی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی و پێشتر فەرمانگەی گێڕانەوە ژمارەیەک دۆسیەی لەبارەی هەڵاتوو ئامادەکردبوو و 17 دۆسیە بۆ سەرۆکایەتی داراکاری گشتی نارد بەمەبەستی ناردنی بۆ ئیمارات بۆ رادەستکردنەوەی سزادراوەکە بە رێگەی دیپلۆماسی.”
دەستەی دەستپاکیی عێراق روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە ئەو کاتەی بەڕێوەبەری گشتیی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بووە زیانی زۆری بە سامانی گشتی گەیاندووە و قەبارەی زیانەکە گەیشتووەتە یەک ملیار و 116 ملیۆن و 24 هەزار و 788 دۆلاری ئەمریکی، کە دەکاتە 90 ملیار و 786 ملیۆن و 20 هەزار و 500 دینار، ئەوەش لە بڕیارە سزاییەکان روونکراوەتەوە کە لە دادگە تایبەتمەندەکانەوە لە دژی سزادراوی هەڵاتوو دەرچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا