سەفین مەلا قەرە: هەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاسان نیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی دەست لەكاركێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان كە لەدوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا هیچ كورسیەكی بەدەست نەهێنا ئاسان نیە، بڕیاری قورسی دەوێت، دەبێت دەنگدەران ئاشت بكرێنەوە.

سەفین مەلا قەرە ئەندامی دەست لەكاركێشاوەی بزوتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند: گۆڕان سەرقاڵی دروستكردنی دەستەیەكە بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانی، ماوەتەوە جڤاتی نیشتیمانی متمانە بەدەستەكە بدات.”

سەفین مەلا قەرە پێیوایە هەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاسان نیە، بڕیاری قورس و ماندوبوونی دەوێت ودەڵێت، هەڵسوڕاوەكانی گۆڕان ماون، بەڵام دەنگدەری گۆڕان لە سیاسەتی ناڕازی بووە و نەچووە بۆ دەنگدان، دەبێت دەنگدەرەكان ئاشت بكرێنەوە و متمانەیان پێبدرێتەوە.

دەربارەی هەوڵەكانی گۆڕان بۆ ئاشتكردنەوەی سەركردە ناڕازییەكان لەبزووتنەوەكە، سەفین مەلا قەرە دەڵێت “لەكۆبوونەوەی جڤاتدا، بڕیاردرا بەفەرمی سەردانی سەركردە ناڕازیەكان بكرێت و تەكلیفی گەڕانەوەیان لێبكرێت، گەر نەگەڕانەوە، دواتر ڕایدەگەیەنین ئامادەی گەڕانەوە نین و بڕیاری تر دەدەین.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا