تورکیا 51 ژنی کوردی سزادا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە زیندانی سەنجان لە تورکیا بە بەهانەی وتنی گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێی کوردی، سزای 51ژنە کوردی زیندانیدرا.

ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، ژنە سیاسەتمەداری کورد، ئایلا ئاکات ئاتا لەگەڵ 50ژنی کوردی زیندانیتر ، لە زیندونی سەنجانی تورکیا سزادران، بە بەهانەی ئەوەی لە ساڵیادی دەستپێکردنی جەنگی چەکداریی پەکەکە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گۆرانییان بە کوردی وتوە و هەڵپەڕکێی کوردییان ئەنجامداوە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدراوە.

لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، یڵدرم، ژیان ئاتەش و رۆژدان ئەرەز توندوتیژی و ئەشکەنجەیان بەرامبەر ئەنجامدراوە.

وا بڕیارە ئەگەر دەسەڵاتی دادگا بۆ سزادان، سزای سەر ئەو 51  ژنە هەڵنەوەشێنێتەوە ئەوا لە دادگای باڵای تاوانەکان سکاڵا لە دژی بڕیارەکەیان تۆمار دەکرێ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا