داعش سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک برینداردەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، هێرشێکی چەکداری داعش بووەتەهۆی برینداربوونی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک.

ئەو سەرچاوەیە بەمیدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، ئەندامانی گروپی چەکداری داعش هێرشیان کردووەتەسەر خاڵێکی لیوای دووی فەوجی دوو، سەربە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لەگوندی عالیەی سەربە ناحیەی ریاز لەکەرکوک و بەهۆیەوە سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

لەبەرانبەریشدا هێزێک لەلیوای 42ی حەشدی شەعبی دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنی پشکنینی ژمارەیەک ناوچە لەچوارچێوەی کەرتی سەید غەریب لەباشوری پارێزگای سەڵاحەدین.

بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەی حەشدی شەعبی، لەسەر رۆشنایی زانیارییە هەواڵگرییەکان بۆ دەستگریکردنی پاشماوەی چەکداران ئەو ئۆپەراسیۆنی پشکنینە دەستیپێکردووە.

سەرباری کۆتایهێنان بەدەسەڵاتیان، کەچی لەماوەی رابردوودا ماوە ماوە پاشماوەکانی داعش لەچەند ناوچەیەکی هەرێم و عێراق هێرشی چەکداریان ئەنجامدا و هاوڵاتیانی مەدەنی و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانیان کردەئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا