كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ستاوه‌

پۆڵەتیك پرێس
شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان لەبەغدان و بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەگەڵ ناوەند ژمارەیەكی بەرچاو داتا و زانیارییان لەگەڵ خۆیان بردووە، بەڵام تائێستا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆنەبونەته‌وه‌.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، شاندەكەی هەرێم سەرقاڵی ئەجێندا و كۆبونەوەكانی خۆیانن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق و لەگەڵ لیژنەی دارایی كۆنەبونەوەتەوە.

وتیشی:”لەسەردانی پێشودا لیژنەی دارایی داوای داتا و زانیاری راست و دروستیان لەشاندی هەرێم كردووە و شاندەكەش لەكاتی سەردانیان بۆ بەغدا، ئەو داتاو زانیاریانەیان بەلیژنەی دارایی داوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دیارنیە كەی شاندەكەی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی بۆ گفتوگۆركردنی لەسەر بودجەی 2021 و پشكی هەرێم كۆدەبێتەوە.

پێشتر هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، “له‌ هه‌رسێ دانیشتنی لیژنه‌كه‌مان لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان، به‌ شانده‌كه‌مان وتووه‌ بەبێ ڕادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ و فرۆشتنی لە ڕێگەی ئەوەوە بە هیچی شیتێكی دیكه‌ ڕازی نابین”.

جبوری باسی له‌وه‌شكرد، “پێشنیازێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی ئەگەر هەرێم و ناوەند نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن، ئه‌وا هەر پارێزگایەکی هەرێم داهاتی خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ حكومه‌تی ناوەند، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ڕاسته‌وخۆ مووچەی فەرمانبەرانی خۆی وەربگرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا