زۆربەی كۆچبەرانی بەلەمە نقومبووەكەی دەریاجەی ئیجە كوردن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو بەلەمەی لە دەریای ئیجە نقومبوو 93 كۆچبەری تێدابووە كە زۆرینەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن.

بەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دوایین زانیاری لەبارەی نقومبوونی بەلەمەكەی دەریای ئیجە ئاشكراكرد و رایگەیاند، ئەو 93 كۆچبەرە، كورد و ئەفغانی و ئێرانین و سێ بەشیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن.

وتیشی، تا ئێستا 29 لە كۆچبەرەكان رزگاركراون كە لە رەگەزی نێرن و 64 شیان بێسەروشوێن و تا ئێستاش گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا