فراكسیۆنی یەكگرتوو بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كرد

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی یەكگرتوو بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستانی كردو رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمان رەوایەتی بەبڕینی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتەوە دەدات.

شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوەی خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت دەبوو بهاتایەتە پەرلەمان، بەڵام خۆیان نەهاتوون و وەڵامیان ناردووەتە پەرلەمانەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بایكۆتی دانیشتەكەیان كردووە، چونكە پەرلەمان دەیەوێت رەوایەتی دەدرێت بە بڕینی مووچە بدات.

باسی لەوەشكرد، سەرۆكایەتی پەرلەمان نەیتوانی هۆكاری ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی روونبكاتەوەو ناشتوانێت لە داواكاری ئەوان خۆی لابدات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت پەرلەمانی كوردستان لەسەر داوای 23 پەرلەمانتار دانیشتنی بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی رێكخست، بەڵام تیمی حكومەت نەچوونە پەرلەمان، لەبری ئەوە بەنوسراو وەڵامەكانی گفتوگۆی پرساندنیان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان ناردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا