بەرپرسێکی باڵای داعش داستگیر کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، بەرپرسی کاارگێڕی ویلایەتی ئەنباری ڕێکخراوی داعشیان دەستگیر کردووە.

شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنی عێراق بڵاوی کردەوە، بەپێی زانیاری وردی دەزگا هەواڵگرییەکان لەگەڵ هێزەکانی فیرقەی پێنج لە سوپادا، ئەبو سەیف کە بەرپرسی کارگێڕی ڕێکخراوی داعش بوو لە قەزای ڕوتبە، لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرا.

شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەبو سەیف بەرپرس بووە لە، گواستنەوەی خۆراک و کەل و پەل بۆ مۆڵگەکانی داعش.

ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ڕاوەدونان و گرتنی بەرپرسانی داعش بەردەوامە، ڕۆژی هەینی لە لایەن هێزە ئاسمانیەکانی سوپای عێراق 8 مۆڵگەی داعش بۆردومان کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا