وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی لوبنان و سووریا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی گەشتێک بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات و سەردانی لوبنان، سووریا و قەتەر دەکات.

میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، سبەی هەینی بە سەردانێک دەگاتە لوبنان.

موجتەبا ئەمانی، باڵیۆزی ئێران لە لوبنان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت، ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، لە سەردانەکەیدا بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان، لەبارەی پێشهاتە نوێ و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە دەکات.

لە لایەکی دیکەوە، میدیا عەرەبییەکانی لوبنان و سووریا بڵاویانکردەوە، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە چوارچێوەی ئەم گەشتەیدا سەردانی سووریا و قەتەریش دەکات.

سەردانی ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بۆ ناوچەکە لە کاتێکدایە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە بە سەردانێکی دوو رۆژی گەیشتە ناوچەکە و لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە، قەتەر، میسر و ئیسرائیل کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا