كۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا هەڕەشە لە ئابووری وڵاتانی ئەوروپا دەكات ئەوەش وایكردووە بەشێك لە وڵاتان بیر لەوە بكەنەوە جارێكی دیكە رێكارە تەندروستییەكان بگرنەبەر.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، ماوەی چەند مانگێكە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا بەشێوەیەكی خێرا لە چەندین وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە، ئەوەش بووەتە هەڕەشە لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی وڵاتان.

ئەو جۆرەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەكی بەربڵاو تەشەنەی كردووە كە وایكردووە هەندێ وڵات جارێكی دیكە بیر لە راگەیاندنەوەی رێكارە تەندروستییەكان بكەنەوە، چونكە ئێستا بەپێی ئاماری ناوەندە تەندروستییەكانی ئەوروپا، ژمارەی تووشبووانی هەفتانە بەو جۆرە ڤایرۆسە بەرزبووەتەوە بۆ نزیكەی 52 كەس لە هەر 100 هەزار كەس.

ئەوەش وایكردووە، بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا گەشتكردن بۆ ئەو وڵاتە رابگرن كە ئەو جۆرە ڤایرۆسەیان تێدا بڵاوبوەتەوە، هاوكات بەشێكی دیكە لە وڵاتان بیر لەوە دەكەنەوە جارێكی رێكارە تەندروستییەكان بگرنەوەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا