نوێترین زانیاری دەربارەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ئەو پرۆژە یاسایەی كە ئامادەكراوە و بڕیارە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكرێت پێشنیازكراوە ئەژماركردنی مافی خانەنشینی (80%) ی كۆی ئەو مووچەی لەكاتی راژە وەری دەگرێت تێپەڕنەكات لە هیچ بارودۆخێكدا و تەمەنی 45 ساڵ كەمتر نەبێت.

پۆڵەتیك پرێس زانیویەتی بەپێی ئەو پێشنیازەی كراوە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای راژە و خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە ماددەی یەكەم هاتووە ، ئەژماركردنی مافەكانی خانەنشینی (مووچە خانەنشینی و پاداشتی خانەنشینی) بۆ پیاوی پۆلیس یان میراتگرەكەی بەم شێوەیە دەبێت.

ئەگەر ماوەی راژەكەی 15 ساڵ بێت رێژەی شایستە بۆ مووچەی خانەنشینی 60% ی كۆی مووچەكەی دەبێت (مووچە و دەرماڵەكان)، ئەگەر 16 ساڵ بێت 62% ی كۆی مووچەكەی دەبێت (مووچە و دەرماڵەكان)، ئەگەر 17 ساڵ بێت 64% كۆی مووچەكەی دەبێت (مووچە و دەرماڵەكان) تا دەگاتە 25 ساڵ و بۆ سەرەوە.

لەم خشتەیەی خوارەوەدا زیاتر لەسەر ئەو بابەتە روونكردنەوە دراوە:

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا