سێ‌ تۆمەتبار بە ماددەی تیرۆر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراق ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا سێ‌ تۆمەتبار كە بە ماددەی تیرۆر داواكراوبوون، دەستگیركران و رادەستی یاساكران بەمەبەستی سزادانیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لەگەڵ هاوبەشەكانی لە هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزە فیدراڵییەكان، بەردەوامدەبێت بۆ لەناوبردن پاشماوە و شانە نوستووەكانی “تیرۆرستان” لە هەر شوێنێك پێویست بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا