تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە3ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە،” دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، بەهەمانگی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ هەروەها هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ ، لەچەند رۆژی رابردوودا توانرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتبوون لە 16کەس دەستگیربکرێن “.

ئاماژەی بەوەکرد، لەم چالاکیەدا بڕی 40 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەشاری (بەسرا) دەستی بەسەردا گیرا و ئەم تۆڕە بازرگانیەی کە هەڵوەشایەوە باندێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بوون.

ڕوونیکردەوە، تۆمەتباران بەپێی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا