نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی بۆ بینینی سەدر دەچنە حەنانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی ئاشکرایان کرد، بەمنزیکانە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە حەنانە کۆدەبنەوە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەکرد، ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی گەیشتووەتە بەغدا بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی بۆ حەنانە تا لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆببێتەوە.

ئەوەشیان وت: محەمد حەلبوسیش هاوشانی نێچیرڤان بارزانی دەکات و بەیەکەوە دەچنە نەجەف بۆ دیداری سەدر.

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی لەکاتێکدایە، بەنزیکەیی هەموو لایەنە سیاسیەکان لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا